پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بگه‌ڕێته‌وه شاری به‌غدا.
گفتوگۆكانى نێوان حكومتى عێراق و هه‌رێم له‌باره‌ى پرسى نه‌وت و بودجه به‌رده‌وامه و بڕیاره‌ى بۆ 16 هه‌مینجار شانده‌كه‌ى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكاته‌وه.
جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكى دیكه شاندى دانوستانكارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكه‌نه‌وه، بۆ ڕێككه‌وتنى كۆتایى له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى گشتى عێراق.
وته‌بێژى حكومه‌ت وتیشى:”هیوادارین رێککەوتن بکرێت و پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دواى ئه‌وه‌ى له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایى بودجه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن به‌شێك له كوتله شیعه‌كان ڕه‌تكرایه‌وه به‌و هۆیه‌وه په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساكه دواخراوه.