بڕیاردان لەبارەی سکاڵای یاسای هەڵبژاردنی هەرێم لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی، جارێکی دیکە بڕیاریدانی لەسەر سکاڵای یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی دواخست.

ئەمڕۆ یەکشەممە18ی شوبات، دادگای فیدڕاڵی جارێکی دیکە بڕیاردانی لەسەر سکاڵای یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆژی 21ی مانگی شوباتی 2024 دواخست.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆژی 25ی مانگی ئاداری 2024 دواخست، لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان.

لەکاتێکدا، بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنەکەیدا لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر 9 جار دادبینی بۆکراوە بەڵام بڕیاردان لەسەری دواخراوە بڕیاربدات.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، لایەنی سکالاکار داوای بەنادەستووری ناساندنی مادەکانی 1،9،15،22 و 36 دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا