تەقینەوە لە ئەفغانستان بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا ئەفغانیەکان ئاشکرایان کرد، ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک یەکێک لە مزگەوتەکانی قەندەهاری هەژاند، لە باشوری ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، لە هێرشەکەدا نزیکەی زیاتر لە 20 کوژراو و بریندار هەیە تا ئێستا، تەقینەوەکە لە کاتی نوێژی هەینیدا ئەنجام دراوە، نزیکەی 614هەزار کەس لە دانیشتوانی قەندەهار بەشدارییان تێدا کردووە.

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە ماوەی پێشوودا ئەفغانستان داعشی تۆمەتبار کرد بەو تەقینەوانەی ڕوویاندا.

لە هەفتەی ڕابردووشدا، بە هەمان شێوە تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک لە شاری خان ئاباد ڕوویدا، لە ویلایەتی قەندوز لە باکوری ناوچەکە، نزیکەی 140کەس بریندار بوون.

چەکدارانی داعش باورودۆخی نوێی ئەفغانستانیان قۆستەوە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان، بەڵام حکومەتی تاڵیبان بەڵێنیداوە کە بەرەنگاریان ببێتەوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک