عەلی عەلاوی: رێژەی هەژاری لە عێراق بەرزبوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد، بەراورد بە ساڵی رابردو رێژەی هەژاری لە عێراق بەرز بوەتەوە.

عەلی عەلاوی لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی گاردیانـی بەریتانی، بڵاویكردوەتەوە رایگەیاندووە، هەموو ئاماژەكان دەری دەخەن بەهۆی چەند هۆكارێكەوە بەراورد بە ساڵی 2020، رێژەی هەژاری لە عێراق بەرزبووەتەوە.

باسی لەوەشكردووە، هۆكاری زیادبوونی رێژەی هەژاری بۆ گرانبوونی نرخی نەوت و دۆلار و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بووە لە جیهاندا، ئەوانەش كاریگەری هەبووە بۆ سەر بژێوی خەڵكی عێراق.

عەلاوی راشیگەیاند، نابێت ژیانی خەڵكی پەیوەست بێت بە نرخی نەوتەوە، چونكە گۆڕانكاریی لە نرخی نەوت پەیوەندی بە ژیانی خەڵكەوە نییە.

وەزیری دارایی عێراق بەگرنگی دەزانێت لە رێگەی زیادكردنی پڕۆژە وەبەرهێنەرەكان و رێگەدان بە كەرتی تایبەت ئەو كێشەو گرفتانە چارەسەر بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا