زیاد لە 20 کەس بەهۆی زریانی زستانەی ئەمریکاوە گیانیان لەدەستداوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا ئێستا بەهۆی زریانە سەختەکەی ئەمریکاوە زیاد لە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە، تۆڕی سی ئێن ئێنیش ئاشکرای دەکات، ڕۆژی شەممە لە ویلایەتی ئۆکلاهوما، کنتاکی، میسوری، تێنیسی، ویسکنسن و چەند ویلایەتێکی دیکە 23 حاڵەتی گیان لەدەستدا تۆمارکراوە.

لە ئێستادا زریانێکی مەترسیداری زستانە ڕووی لە ویلایەتەکانی ئەمریکا کردووە و تا ئێستا زیاد لە 20 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا کارەبای زیاد لە ملیۆن و نیوێک ماڵ بەهۆی زریانەکەوە بڕاوە و زۆربەی گەشتەکانی تایبەت بە کریسمس هەڵوەشێندراونەتەوە.

لایخۆیەوە ئاژانسی کەشوهەوای نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، لە ویلایەتی نیویۆرک سەروو 60 سانتیمەتر بەفر باریوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا