پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممەوە گۆڕانکاری لە بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و دەستپێکردنی پشووەکانی سەری ساڵ، لە سبەینێ یەکشەممەوە 25ی کانوونی یەکەمی 2022 بەرنامەی کارکردنی بوەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە سبەینێوە موەلیدە ئەهلییەکان بەیانیان کارناکەن و ڕۆژانە بەرنامەی کارکردنیان لە سەعات 11ی پێش نیوەڕۆوە بۆ 1ی شەو دەبێت.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.