شیرین یونس بۆ هێڤیدار ئەحمەد: نازانم چۆن رووتان هە‌یە‌ و قسە‌ دە‌كە‌ن؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شیرین یونس پەرلەمانتاری یەكێتی، وەڵامێكی توندی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دایەوە و رایگەیاند، كابینە‌ی برا گە‌ورە‌كە‌تان زیاتر لە 33 ملیار قە‌رزارە‌ و و رە‌نگە‌ مووچە‌ی مانگی دوازدە‌ش بخۆن، كە‌چی تۆ و ئە‌مسالی تۆ هە‌ر خە‌ریكی بوختانن بۆ سلێمانی ، نازانم چۆن رووتان هە‌یە‌ و قسە‌ دە‌كە‌ن؟

شیرین یونس لە وەڵامی پەرلەمانتارەكەی پارتی نووسیویەتی: كاكە‌ هێڤیدار ئێمە‌ش قسە‌ی زۆری برا گە‌ورە‌كەی خۆتانمان پێیە‌، سە‌رۆكی حكومە‌ت!! هی ناو كۆبوونە‌وە‌كان، هێڤیدار دە‌زانی برا گە‌ورە‌كە‌تان لە‌ كۆبوونە‌وە‌یە‌ك وتبووی: چە‌ندمان لە‌بە‌ر دە‌ستبێت ئە‌وە‌ندە‌ دابە‌ش دە‌كە‌ین خوای دە‌كرد50% مووچە‌ ببڕدرێت؟

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەشڵێت، وا یادی ئاڵای كوردستانە‌، ئە‌وە‌ بۆ لە‌ برا گە‌ورە‌كە‌ت ( مە‌سرور بارزانی) ناپرسی لیژنە‌ی بە‌دواداچوونی ئاڵاكە‌ی سلێمانی كە‌ گوایە‌ خوێندكاران بێڕێزییان پێ كردووە‌ چی لێهات؟ پێی بڵێ: دە‌فە‌رموو داوای لێبوردن بكە‌ تۆش‌ گە‌ورە‌یی بنوێنە‌ وە‌كو كاك قوباد، بە‌خوا پێی ناكرێ تە‌نها بە‌ كوڕی مام جە‌لال دە‌كرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا