شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلی باران بارین لەمڕۆوە دەستپێدەکات.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە سنورییەکانى پارێزگاى دهۆک و بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم.

هاوکات، سبەی دووشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک وە لە دوای نێوەڕۆوە  ئەگەرى باران بارین زیاد دەکات کە هەندێ ناوچەى دیکەش دەگرێتەوە وەکو ناوچەشاخاویەکانى هەولێر و کەمێک نمە باران لە سەنتەرى شاریش هەیە و کەمێک هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە سلێمانى و ناوچە شاخاویەکانى و ناوچەکانى گەرمیان و کەرکووک تەنها هەور دەبێت پێشبینى باران بارین نیە.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئەوە هاتووە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بێجگە لە پارێزگاى دهۆک کە پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا