وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە رۆژی 3_12 ی ئەمساڵ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆنگرەی خۆی ئەنجامدەدات.

مامۆستا عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا و دووجاری تر خۆمان ئامادەکردبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، بەتایبەت لە ساڵی 2016 و ساڵی 2019 دا، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی و دارايی و  هاتنی کۆرۆناوە نەمان توانییوە کۆنگرە ئەنجام بدەین، بۆیە هیچ کەس و لایەنێک پێی وانەبێت کە یەکێتی مامۆستایان خۆی لە ئەنجامدانی کۆنگرە بواردوە.

ئاماژەی بەوەشدا،  ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوەی نیمچە کراوە دەبێت وهەموو لایەک دەتوانن بەشداری لە کۆنگرە بکەن و دەرگا کراوەیە بۆ هەڵبژاردن هەر 100 مامۆستایەکیش دەتوانن پشتگیری هەرلیستێک بکەن و تا رۆژی 31-ی ئاب دروستکردنی لیست بەردەوام دەبێت.

وتیشی: پێشبینی دەکەین ئەندامانی کۆنگرە لەنێوان 250 ئەندام بۆ 300 ئەندام بێت و دەنگدەر دەنگ بەلیست و کاندید دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا