یەكێتی داوای چوونی شاندێكی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی داوا دەكات، بۆ ئەوەی پشكی كورد لەپرۆژە یاسای بودجەی 2021 پەسەندبكرێت، شاندێكی باڵای سیاسی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە پێناو پەسەندكردنی پشكی كورد لەپرۆژە یاسای بودجە پێویستە لە لایەك دانووستانەكان بەردەوام بێت لەلایەكی دیكە شاندی باڵای سیاسی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە گرنتی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق پەیوەستە بە جۆرێك لە رێككەوتنی سیاسی لەنێوان هەرێم و هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی: ئەگەر سازانی سیاسی نەكرێت بەو پێیەی كورد كەمینەیە لە پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی لایەنە عەرەبییەكان، كە سەر و بەندی ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردن دەنگ بە پشكی هەرێم نادەن.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی رابردوو شاندی حكومەتی هەرێم 15 رۆژ لە بەغدا بوون‌و دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە حكومییەكان‌و هێزە سیاسییە عێراقییەكان، بەبێ رێككەوتن گەڕانەوە بۆ هەرێم و بڕیارە رۆژی دووشەممە 28ی 12، پەرلەمانی كوردستان میوانداری قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانووستانكاری هەرێم بۆ بەغدا بكات، بە مەبەستی خستنە ڕووی ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا