سەعید کاکەیی: لە دابەشکردنی کورسی کۆتاکان بەسەر پارێزگاکاندا پارتی زەرەرمەندی یەکەمە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی پێشویی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەڵێت، لە دابەشکردنی پێنج کورسی کۆتاکان بەسەر پارێزگاکاندا پارتی زەرەرمەندی یەکەمە.

سەعید کاکەیی، ئەندامی پێشویی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاند: بەپێی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دوو كورسیی كۆتا لە هەولێر یەكێكیان بۆ مەسیحییەكانە و یەكێكیان بۆ توركمان و لە سلێمانی یەكێك بۆ مەسیحییە و یەكێك بۆ توركمان و كورسییەكەی دهۆك بۆ ئەرمەنەكان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی پێنج كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا و دەیەوێت سەرجەم كورسیی پێكهاتەكان بۆ خۆی هاوشێوەی پێشتر قۆرخبكات.

هاوکات زیاتر جەختیکردەوە و وتی: لەو بڕیارەی ئەمڕۆش پارتی  زەرەرمەندی یەكەمە و جگەلەوەش بڕیارەكەی دەستەی دادوەری كێشەی كورسیی پێكهاتەكانی چارەسەركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا