نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە21ی ئایار، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووی لە دابەزین کرد.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 20 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 22 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا، هۆکاری دابەزینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانی بازرگان و وەبەرهێنەران لەمانەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و سوودی بانکی لە ئاستە بەرزەکاندا لە ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا