پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، “بەهۆی هاتنی شێیەکی زۆرلە دەریای ناوەڕاست و دروستبوونی حاڵەتێکی ناسەقامگیری بەرگەھەوا بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی باکووری ھەرێم سبەی دووشەممە، ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە”.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی ھاتنی شێی زیاتر لە دەریای ناوەڕاست و دروستبوونی حاڵەتێکی ناسەقامگیری بەرگەھەوا بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی باکوری ھەرێم سبەی دووشەمە 2-10-2023 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە ھەندێک کات و شوێندا لە ئارادا دەبێت.
هاوکات راشیگەیاند، ناوچەکانی باکوری ھەرێم ھەر لە سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر زۆربەی کاتەکان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر دەبێت. کە لەھەندێ ناوچەدا تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەش بەدیاری نەکراوی چالاک دەبێت و بەجیاوازی ناوچەکان ئەگەری بارینی 3 تا 10 ملیممەتر باران دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژە بەوەشدەکات، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچە شاخاویەکانی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبێتەوە و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم تا رادەیەک بەجێگیری دەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/س ئاراستەی با بەگوێرەی کات لە گۆڕاندا دەبێت.