شەپۆلێكی چڕی بارانبارین بەرەو هەرێم بەڕێوەیە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەوە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات.

سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتییەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتریش بەشێوەی پچڕ پچڕ باران باریووە، بەڵام لە درەنگانی ئەمشەوەوە بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی دەریای ناوەڕاستەوە بەشێوەیەكی چڕ بارانبارین دەست پێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، باران بارین زۆر دوانەكەوتووە، لەئێستاشەوە ئیتر بارینی باران بەردەوامی دەبێت، ساڵی پاریش لە كۆتایی مانگی 10 باران بارین لەسەنتەری شارەكان دەستی پێكرد.

هەروەها باسی لەوەكرد، ئەو شەپۆلەی بەڕێوەیە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو تاكۆتایی هەفتەش باری كەشوهەوا بەناجێگیری دەمێنێتەوە.

بەراورد بە ساڵانی رابردو، لەمساڵدا تاڕادەیەك بارینی باران دواكەوت ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیان و بەتایبەت جوتیارانی لێكەوتەوەو ئاماژەیان بەوەكرد دواكەوتنی باران بارین لەداهاتودا زیان بە بەرووبوومەكانیان دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا