کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بزانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (26-12-2023)، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان.

سەبارەت بە کەشی سبەی چوارشەممە (27-12-2023) دەستەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی چوارشەممە ئاسمان بەشێوەیەکی گشتیی لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ سێشەممە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا