پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزن.
دەستەی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەمرۆ هەینی، 15ی ئەیلوولی 2023، پلەکانی گەرما 1 بۆ دوو پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بەڵام لە هەندێک ناوچە بە جێگیری دەمێنێتەوە.
هاوکات کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا بە شێوەیەکى گشتى، کە لە باکورى هەرێم کەمێک زیاتر دەبێت.
کەشناسی روونیشیکردەوە، سبەی شەممە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی :33 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:23 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى