کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشواهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئەگەری هەورەبرووسکە و تاوەباران هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی تشرینی یەکەم، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەزۆربەی ناوچە شاخاوویەکان نمە باران دەبارێت ,لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت , لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەندێ کات بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت. ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە ,وە لە ناوچە شاخاوویەکان زیاتر نزم دەبێتەوە (3-4) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 26 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى

دهۆک : 23 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 29 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

سۆران : 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى

.May be an image of map and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا