گەیشتنی بارستەهەوایەکی سارد بە هەرێم؛ بەفر و باران دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسیی هەرێم دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ و مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (23-1-2024) ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو , لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە دواى نیوەڕۆ بەردەوام هەور دەبێت و هەندێ کات نمە باران دەبێت بەتایبەت لە دواى نیوەڕۆ.
ئاماژە بەوەشدەکات، هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى نمە باران هەیە بەتایبەتى لە کاتەکانى ئێوارە, هەروەها ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە لە هەندێ ناوچە لەکاتى بارانبارین زیاتر دەبێت و لەشەودا بەفربارین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.

هاوکات راشیگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی 2024، دەستەی کەشناسیی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست , لە هەرێم بە گشتى باران دەبارێت بەشێوەى نمە باران لە کات و ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ ناوچە بارانى مامناوەند دەبێت, بەفر بارین لە زۆربەى لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.

راشیگەیاند، هاتنى بارستە هەوایەکى سارد کە دەبێتە هۆى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى
(6-8) پلە ى سیلیزى لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێشەممە بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا