شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ وشکە ساڵی نابێت

پۆڵەتیک پرێس

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، بە زوویی بارانبارین لە عێراق دەستپێدەکات و ‏بۆ ماوەی یەک مانگ و سێ هەفتە بەردەوام دەبێت‎.‎

 

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، محەمەد عەلی، شارەزای کەشناسی وڵاتەکە ‏رایگەیاندووە، “کەشوهەوای سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کاریگەرییەکی ‏باش و چاکی دەبێت لە سەرانسەری وڵات و پێشبینی بارینی بارانێکی زۆر ‏دەکرێت و ئەمساڵ وشکەساڵی نابێت ‏‎”.‎

 

ئەوکەشناسە عێراقیە ئاماژەی بەوەشکردووە ” بارانبارینەکە ڕەنگە لە هەفتەی ‏داهاتوودا دەستپێبکات و تاوەکو نزیکی سێ یەکی مانگی کانونی یەکەم بەردەوام ببێت.”‏‎ ‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا