بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ‌ شەممە بڵاوكردەوە.

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، باران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەردەوام دەبێت و سبەینێ شەممە بەفر و باران لە ناوەندی شارەكانی سلێمانی و دهۆك و دەوروبەریان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر لە نێوان5 بۆ 9 پلە و سلێمانی 3 بۆ 8 پلە و لە دهۆك4 بۆ 7 پلەیە.

پێشبینی دەكرێت بەرەبەیانی سبەینێ شەمە ناوچەكانمان بكەوێتەوە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی مامناوەندی بەفر و بارانبارینەوە سەرەتاش لەناوچەكانی سنوری پارێزگای ( دهۆك_هەولێر) دەستپێدەكات تا كاتەكانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

پلەكانی گەرمی بەتێكرای 2 بۆ 4 پلە نزمدەبنەوە و كاریگەری ئەم شەپۆلە لە كاتەكانی دەرەنگی شەوی داهاتوودا لاواز دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا