كەشناسی پێشبینی شەپۆلێكی بارانبارین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی بارانبارین لە رۆژانی شەممە تاوەكو دووشەممەی داهاتوو دەكات و رایدەگەیێنێت، رۆژی دووشەممە كاریگەریی شەپۆلەكە لەسەر ناوچەكە زیاد دەكات و بارانبارینی مامناوەند لە تەواوی ناوچەكە دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەستپێكردنی بارانبارین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رایگەیاند: بەهۆی درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەكەمان، رۆژی شەممە لە كاتەكانی بەرەبەیان ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی كەم لە سنووری پارێزگای هەولێر و پاشان باران بارین لەسەر هەندێ لە بەشەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ.

كەشناسی لەبارەی بارینی بەفر لە رۆژی شەممە دەڵێت: ئەگەری بەفربارینێكی كەم لە لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبێت.

بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، ئاسمان نیمچە هەور بێت و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان هەبێت و لە هەندێ كاتدا سەنتەری پارێزگاكان تەنها نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممە كاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان زیاد دەكات و بارانبارینی مامناوەند لە تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت و هەندێ ناوچە لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لێزمەبارانی دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆك بارانی بە لێزمەی لێ دەبارێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا