گەرمیان مەترسی وشكە ساڵی لەسەرە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرچەندە ئەمساڵ بڕێكی باش باران و بەفر باریوە و زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە، بەڵام لە گەرمیان دۆخەكە وانیە و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت ئەمساڵیش مەترسیی وشكەساڵیی لە گەرمیان هەیە.

بەپێی ئامارێكی كشتوكاڵی گەرمیان تا (10_2_2022) هیچ قەزا و شارۆچكەیەكی گەرمیان وەرزی بارینی ساڵی رابردووی تێنەپەڕاندووە، لە ناویاندا لە كەلار 82.1 میلیمەتر باران باریوە، لە كاتێكدا وەرزی بارینی رابردوو تاوەكو 10-2-2021، لەكەلار 111.3 میلیمتەر باران باریبوو.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: بەپێی رێژەی بارانبارین ئەمساڵیش مەترسیی وشكەساڵی لە گەرمیان هەیە.
سەبارەت بە ناوچەكانی دیكە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی، لەشوێنەكانی دیكە رێژەی بارانبارین باشە، هەرچەندە كاتی بارانبارین دواكەوتووە، بەڵام ئێستا دڵخۆشكەرە.

رێژەی پێویست بۆ ساڵێكی ئاسایی و دوور لە وشكەساڵیی لە هەرێمی كوردستان، بارینی 700 میلیمەتر بارانە، ئەگەر كەمتر لەنیوە ببارێت وشكەساڵیی دەبێت، هەروەها زیاتر لە 500 میلیمەتر ببارێت ئەوە وشكە ساڵیی پێناگوترێت و بە ساڵی كەمبارانی ناودەبرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا