پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایدەكات، پێشبیندەكرێت لەم مانگەدا سێ شەپۆلی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە.
بەبەراورد بەساڵانی رابردوو لەمساڵدا بارانبارین دواكەوتووە، بەڵام دڵنیایی دەدرێت لە لاوازبوونی وشكەساڵی.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە، ئێمه له‌ناو وه‌رزی بارانبارینین، مانگێك تێپه‌ڕبوه له‌وه‌رزی زستان، ڕاسته بارانبارین دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه بارانانه‌ی كه باریون و ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن له‌داهاتودا، به‌تایبه‌ت له‌و پانزه ڕۆژه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه، سێ شه‌پۆلی باران بارین پێشبینیده‌كرێت که ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه.
وتیشی: ئەو شەپۆلە برانبارینانە واده‌كه‌ن ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وشكه‌ساڵیش كه باسده‌كرێت، لاوازبكات.
بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم جەختیكردۆتەوە، كە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان پەڵەی داوە، به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك لە ڕووی كشتوكاڵییەوە په‌ڵه‌ی نه‌داوه.