لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، درەنگانی ئەمشەو بارستەیەكی هەوایەكی سارد ڕوو لە ناوچەكە دەكات.

كەشناسی ئەوەشیخستۆتەڕوو، ئێستا كاریگەری بارستە هەواكە لەسەر بەشێكی وڵاتی توركیا دەركەوتووە و پێشبینی دەكرێت ئەمشەو ئەو بارستە هەوا ساردە بگاتە سەر بەشێك لەناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و پاشان لە رۆژی هەینی تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كاریگەر دەبن بەو بارستە هەوایە و پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

هەروەها بە پێی پێشبینییەكان سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ئەگەری دابارین و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئارادا دەبێت و پلەكانی گەرماش بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.

بەشێوەیەك پلەی گەرمای ناوچە شاخاوییەكان دەگاتە سفر پلەی سیلیزی و لە سەنتەری شارەكانیش پلەی گەرما لە نێوان دوو بۆ چوار پلەدا دەبێت و چڕترین ماوەی بەفر بارین دەكەوێتە شەوی هەینی و بەرەبەیانی رۆژی شەممە بە جۆرێك ئاستی بەفربارینی پێشبینیكراو لە نێوان 5 بۆ 15 سانتیمەتردا دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا