زیاتر لە 100 شوێنی گەشتیاری لە سلێمانی داخراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 126 شوێنی جیاوازی گەشتیاریان داخستوە.

لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لیژنەكانی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سێ‌ هەزار و 600 خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان لە شاری سلێمانی بەسەركردوەتەوە، لە ئەنجامیشدا 126 شوێنی جیاوازیان داخستوە و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ 213 شوێنی دیكە كردووە.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی، زیاتر 1400 شوێنی گەشتیاری كە مۆڵەتیان هەیە تۆماركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا