بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی كاسبكارانی سلێمانی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاسبكاران و پیشەوەرانی سلێمانی لەبارەی كێشە و گرفتەكانیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوە و نوێنەری كاسبكارانیش دەڵێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی پێداوین پشتگیری تەواومان دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

لە دوای كۆبوونەوەكەش بەهمەن قادر نوێنەری پیشەوەران و كاسبكارانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی پێداون كێشە و گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكات و لیژنەیەكی هاوبەش پێكدێت بۆ كێشەكان و بافل جەلال تاڵەبانی خۆی سەرۆكی دەبێت.

وتیشی، دوای جەژن لیژنەكە پێكدێت و كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەكەن و بافڵ جەلال تەڵەبانی بەڵێنی پێداون پشتگیری تەواویان دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا