پارێزگاری سلێمانی: دەنگت سەنگی ڕاستەقینەی تۆیە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان و دەنگدەران دەكات رۆژی 10 ی تشرینی یەكەم بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و رایگەیاند: بێ دوودڵیی و نیگەرانیی؛ بەشداریی لە پرۆسەی دەنگداندا‌ بكەو ئەركی هاووڵاتیانەی خۆت و مافی خۆت لە دیاریكردنی ئایندەی نزیكیی وڵاتەكەدا دیاریبكە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی ئاراستەی دەنگدەرانی پارێزگاكەی كرد و رایگەیاند: ڕۆژی10ی تشرینی یەكەم؛ ڕۆژێكی گرنگ و چارەنوسسازە، ئامادەیی و بەشداریكردنی تۆی بەڕێز بەهاو ماناو گەوهەری دیموكراسیی و خەبات و كۆمەڵگای مەدەنیی و مافی هاووڵاتیبوونت و سەروەریی یاسا و گۆڕین و ڕیفۆرمی ڕیشەیی سروشتیی دور لە توندوتیژیی و یەكترسڕینەوەو شەڕو براكوژیی و خۆكوژیی و كودەتاو ڕێگریی و ساختەكاریی؛ دەچەسپێنێت.

پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەكەیدا راشیگەیاند، هیچ هۆكارێكی ڕابردوو نابێت ببێتە ئاستەنگ لە بەردەم نیازو ئیرادەو هەنگاوەكانی تۆدا، دەنگت سەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی بەرپرسیارانەی تۆیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو خواست و خەون و ویست و داواكاریی و خزمەتگوزاریی و مافانەی كە دڵخوازی تۆن‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای سلێمانیدا؛ بێلایەنانەو خۆنەیستانەو یاساییانە و مەدەنیانە؛ ئەركەكانی خۆیان جێبەجێدەكەن و زەمینەو دەرفەتی هاوبەش و پارێزراو بۆ هەموو دەنگدەران زامندەكەن، بەهیچ جۆرێك لەو ئەركانە لانادەن كە بۆیان دیاریكراوەو بەشێك نابن لە فشارو ئاراستەكردنی دەنگدەران و پارێزەری پرۆسەكەو یاساو ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا