حەوت كلیۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕی حەوت كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( حەشیش ) یان پێ بوە كە لە ووڵاتی ئێرانەوە ویستویانە داخڵی ناو هەرێمی كوردستانی بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند:لە درێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، بۆ ڕێگری كردن لە بازرگانی و بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هێزەكانمان لە بنكەی ئاسایشی ئیسێوە بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ دوای وەرگرتنی زانیاری وورد سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕی حەوت كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( حەشیش ) یان پێ بوە كە لە ووڵاتی ئێرانەوە ویستویانە داخڵی ناو هەرێمی كوردستانی بكەن.

ئەوەشهاتوە، ماددە هۆشبەرەكەیان بەشێوەیەكی دفن لەناو بتڵی غازدا بۆ رێكخستبوو كە لە ژێر بتڵ غازەكەدا بە برغوو دەكرایەوە و ماددەكەیان تێدا حەشار دابوو بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی (26) لە یاسای (بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان ) ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە لە دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، وە لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیان و لێكۆلینەوە بەردەوامە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، لە چالاكیەكی دیكەدا بازگەی بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە بڕی سێ‌ سەدو پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) یان پێ بووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی (26) لە یاسای (بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان) راگیراون و پەراوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆلینەوە بەردەوامە.

هێما بۆئەوەشكراوە، لە چالاكیەكی تردا هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ لەناو شاری قەڵادزێ‌ تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە بڕی (50گرام) پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ)ی پێ بووە، بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی (26)ی لە یاسای (بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەرو كارتێكەرە عەقڵیەكان) راگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا