شەش وەزیری كابینەكەی بۆریس جۆنسۆن دەستیان لە كاركێشاوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا دێت ژمارەی ئەو وەزیر و بەرپرسانە روو لە زیادبوون دەكات كە لە حكومەتی بەریتانیا دەست لە كاردەكێشنەوە و بەپێی نوێترین زانیارییەكان تا ئێستا شەش وەزیر و 28 بەرپرس لە حكومەتی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەشكردووە.

بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومەتی بەریتانیا لەلایەن “بۆریس جۆنسن” سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە و ئەو ئابڕوچوونەوەی دووچاری حكومەتەكەی بووە، هەر یەك لە وەزیری دارایی و تەندروستی و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ژنان و منداڵان و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری گواستنەوە و وەزیری داد و نیشتەجێكردن دەستیان لە كاركێشاوەتەوە.

سەرەڕای ئەو فشارانەی لەسەری دروستبووە، بۆریس جۆنسن ڕەتیدەكاتەوە دەست لە كاربكێشێتەوە و پێداگیری دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان.

دوای ئەوەی بۆریس جۆنسن پۆستێكی حكومی داوە بە كەسێك كە تۆمەتی گێچەڵی سێكسی لەسەرە، ناڕەزایەتی پارتی كرێكارانی بەریتانیا و بەشێكی زۆر لە پارتەكەی خۆی كە پارتی پارێزگارانە لێكەوتەوە و بەهۆیەوە دەستلەكاركێشانەوە لە حكومەتەكەی جۆنسن دەستیپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا