چرۆ حەمە شەریف: بەهۆی نەگەڕانەوەی روفاتی ئەنفالكراوان وەزیری تەندروستی بانگهێشت دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەگەڕانەوەی روفاتی ئەنفالكراوەكان لە بەغداد، وەزیری تەندروستی عێراق و بەرێوەبەری پزیشكی دادی بەغداد بانگهێشتی لیژنەی كاروباری شەهیدان دەكرێن.

پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی لیژنەی كاروباری شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بڕیارە بەم نزیكانە وەزیری تەندروستی عێراق و بەڕێوەبەری پزیشكی دادی بەغداد بانگهێشتی لیژنەكەیان بكەن، بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە هۆكاری نەگەڕانەوەی 171 روفاتی ئەنفالكراو بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی، لە ئێستادا 11 گۆڕ لە پارێزگای سەماوە هەیە، بەڵام بەهۆی نەبونی جێگە بۆ هەڵگرتنی روفاتەكان هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەش دواخراوە، لەبەرئەوە داوای رونكردنەوەی هۆكاری نەگەڕانەوەی روفاتەكان دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە یاسایی بودجەی عێراق بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ گەڕانەوەی روفاتەكان تەرخانكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا