وەزیری بەرگری و سوپاسالاری توركیا گەیشتنە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری و سوپاسالاری توركیا بە سەردانێك گەیشتنە هەولێر، هاوكات لەلایەن وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كران.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 6ـی شوباتی 2024 فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا و مەتین گوراك، سوپاسالاری توركیا، بە سەردانێك گەیشتنە هەولێری پایتەخت.

هاوكات لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازیان لێكرا.

وەزیری بەرگری توركیا و سوپاسالاری توركیا، پێش ئەوەی سەردانی هەولێر بكەن سەرەتا سەردانی بەغدایان كرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا