پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان دەڵێت، كاتی رۆشتنی دەسەڵاتی ئێستای توركیا هاتووە و سەلاحەدین دەمیرتاشیش كاندیدی پارتەكەیانە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەبەردەم لایەنگرانی پارتەكەی لە شاری ئیستانبوڵ وتی: كاتی رۆشتنی دەسەڵاتی ئێستای توركیا هاتووە و لێرەوە دەسەڵاتی (ئاكەپە) كۆتا رۆژەكانی خۆی لە دەسەڵاتدا دەژمێرێت.
هاوسەرۆكی هەدەپە، وتی : لەسەر رێچكەی خۆمان بەردەوام دەبین تا دەگەین بە دەسەڵات و سەلاحەدین دەمیرتاشیش دەكەین بە سەرۆك كۆماری توركیا.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا لە ساڵی (2023) بەیەكەوە ئەنجام بدرێن.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە كە ئێستا لە زینداندایە، لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا لە ساڵی (2018)، رێژەی (8.4%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنا بوو و لەدوای ئەردۆغان و موحارەم ئینجە پلەی سێیەمی گرتبوو.
رۆژی 28 ی ئایاری رابردوو دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە لەسەر دۆسیەی هەڕەشەكردن لە دادوەری دۆسییەكانی دژەتیرۆر، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردنی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە دەركرد.
لە كاتێكدا پێشتر لە 22 ی ئازاری رابردوو دادگایەكی ئیستانبوڵ، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند، بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا.