هەڤاڵ ئەبوبەکر: سوپاس بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە گواستنەوەی گشتیی بەکاردەهێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری پارێزگای سلێمانی بە پاس چووە ناوبازاڕ و پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتیانی شارەکەی کرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە فەیسبوکی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ، سەعات !0ی بەیانی، لە ناوبازاڕەکەی سەرچنارەوە؛ سواری پاسێکی کۆستەری 21 نەفەریی بووم، تا گەیشتینە گەراجی پاسەکانی سەرچنار لە فولکەی نالی؛ بەهەموو وەستان و ترافیکەکانی ڕێوە؛ تەنها 22 خولەکمان پێچوو”.

وتیشی، “بەدرێژایی ئەو ڕێیە، پاسەکە تەنها پێنج نەفەری تیابوو، ئەو ماوەیە ماوەیەکی گونجاوو کەمە بۆ گەیشتن بۆ ناوجەرگەی بازاڕ، داهاتی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیی دیاریکراوە، دەکرێت هەموومان گواستنەوەی گشتیی بەکاربێنین؛ بەهەموو ئەو تێبینیانەی هەشمانن لەسەر جۆرو مۆدێل و شێوەکانیشیانەوە، بەڵام خزمەتێکی گەورە پێشکەش دەکەن، سوپاس بۆ شۆفێرانی گواستنەوەی گشتیی کە بە ئارامییەکی ئەیوبییانە؛ بەردەوامن”.

لە کۆتایی پەیەماکەشیدا ئاماژەی بەوەکرد، “سوپاس بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە گواستنەوەی گشتیی بەکاردەهێنن، پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی خۆیان و داهاتیان و بژێوی ئەوانی ترو ژینگە و هاتوچۆ و دروستنەبونی قەرەباڵغیی؛ دەپارێزن”.

May be an image of 1 person

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا