کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی، لەبارەی باردۆخی کەرتی غەززە لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە18ی تشرینی یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،” کارەکانی 35یەمین کۆنگرەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی، لەبارەی گفتوگۆکردن لە باردۆخی کەرتی غەززە دەستیپێکرد”.

ڕوونیکردەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆنگرەکە دەکات و سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی تێیدا بەشداردەبن.

لەکاتێکدا، لە ڕۆژی شەممە7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، کە بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆر لە هەردوولا کەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا