عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی خێزانە داعشەكانی كەمپی هۆڵ هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامانی پەرلەمانی عێراق  هۆشدارییان داوە لەوەی  هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعش لەناو کەمپی هۆڵ – ی سووریا بهێنەوە بۆ عێراق ،جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێنانەوەی ئەو خێزانانە دەبێتە بۆمبێكی کاتی کە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەکات.

شێروان دووبردانی، سەرۆکی لێژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵی چەکدارانی داعشی لەكەمپی هۆڵەوە بۆ عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.

رایگەیاندووە، هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ بۆ رێگرتن لە گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە، بەڵام هەوڵەکان بێئەنجام بوون، لەبەر ئەوەی بە ئەنقەست هەوڵی گەڕاندنەوەی خێزانە داعشەكان دەدرێت بۆ پارێزگای نەینەوا، بەڵام ئەو هەنگاوەی حكومەتی عێراق دەبێتە پاڵپشت بۆ رێگری كردن لەگەڕانەوەی خێزانە داعشەكان بۆ عێراق.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق  رۆژی چوارشەممە 5-5-2021، کاروانێکی خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعش گەڕێندراونەتەوە کەمپەکانی سنووری باشووری مووسڵ.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ئەندامانی پەرلەمانی عێراق  ئاماژەیان بۆ ئەوەكردبوو، هەوڵێک هەیە بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی 100 خێزانی داعش، کە ژمارەیان 700 کەس دەبێت، بۆ کەمپەکانی باشووری مووسڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا