“فیلمه‌كه‌ی ئێران له‌سه‌ر بارزانی په‌یامی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه‌”

پۆڵەتیك پرێس
چاودێرێكی سیاسی رایدەگەیەنێت، فیلمی “توكل” بەڕەسمی لەلایەن ئیرانەوە بڵاوكراوەتەوە و شتێك نیە بڵێین كۆمپانیایەكی بواری سینەما لەكەرتی تایبەت بەرهەمی هیناوەوهەڵچوونەكانی پارتیش لەسەر ئەو فیلمە بەزیانی كورد دەشكێتەوە.

جوتیار نوری، چاودێری سیاسی لە میانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی “هەگبەی پۆڵەتیك” كە لەڕادیۆی پۆڵەتیك پەخشكرا ڕایگه‌یاند، ئێران هەست دەكات گۆڕانكاری گەورە و ئەگەری پێشهاتی تازە لەڕووی سیاسی و شەڕیشەوە هەیە، ئەوەش وادەكات ئەگەرەكان كراوە بن بەتایبەتی لەگەڵ ئەمەریكا و توركیا كە دەستی باڵایان هەیە لەو گۆڕانكاریانە به‌وه‌ش هەموولایەك هەڕەشە ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دەستیان هەبێت لەگۆڕانكارییەكان”.

وتیشی:”ئێران دەیەوێت بەكورد و بەتایبەت بەپارتی و خودی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بڵێت ئێمە لەگۆڕانكارییەكاندا ژمارە یەكین و دەتوانین بەرگریتان لێبكەین نەك لایەنی تر، دەبێت بۆ پرسی هەموو گۆڕانكارییەكان بگەڕێنەوە بۆ ئێران و ئەگەر گۆڕانكارییەكان رویاندا، دەبێت ئێران حسابی تایبەتی بۆ بكرێت و وەك لایەنی سەرەكی لەناوچەكەدا سەیر بكرێت”.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێران وەك نامەیەك فیلمی “توكل”ی بڵاوكردەوە و ناردی بۆ كورد و بەتایبەت بۆ مەسعود بارزانی، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنەوەیه‌كه‌ كه‌ پێویستە كورد بێلایەنی لە كێشمەكێشمی گەورەكاندا هەڵبژێرێت بەتایبەتی توركیا كە بەردەوام هەوڵی شەڕ دەدات لەناو خاكی عێراق و درێغی نەردووە و پارتیش ئاگاداری هەموو پلانەكانی توركیا بووە”.

بەوتەی ئەو چاودێرە سیاسیە هەڵچونەكانی پارتی و تۆمەتباركردنی هێزەكانی كوردستان و كەسایەتییە دیارەكان زۆر خراپە و بەزیانی كورد دەشكێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا