سەرۆكوەزیرانی عێراق: گەورەترین تۆڕی قاچاخچی نەوت دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە پارێزگای بەسرە دەستگیركران.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، بە پشتیوانی خودا، مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی، بەهاوكاری ژمارەیەك دەزگای دیكە، گەورەترین تۆڕی بەقاچاخ بردنی نەوت لە پارێزگای بەسرە دەستگیركران.

وتیشی: دوای لێكۆڵینەوە لە تۆڕەكانی بە قاچاخ بردنی نەوت و دەركردنی فەرمانی دەستگیكردن لە دژی ئەو كەسانەی كە بوێری ئەوە دەكەن مافی عێراقییەكان بدزن، ئەم تۆڕە دەستگیركران.

بە گوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەكان بەندەرەكانی بەسرە زۆرترین بڕی نەوتی عێراقی لێوە بە قاچاخ دەبردرێتە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا