بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد جەلال تاڵەبانی پەیامێکیان بۆ جەژنی ئەکیتۆ بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامێکیان بۆ جەژنی ئەکیتۆ بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی لە پەیامەکەیەدا دەڵێت:” جەژنی ئەکیتۆ و سەر ساڵی نوێی بابلی لە خوشک و برایانی کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکان پیرۆز دەکەن، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باوەڕی بە نەگۆڕی و فرەیی و هەمەهەنگی کوردستان هەیە و بەڕێزێکی زۆرەوە لە جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانێت”.

وتیشی، ئەمڕۆ لەم بۆنە تایبەتەدا جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوە ژیان دەکەینەوە و هیوادارم سەرباری جیاوازییەکانمان، هەمووان بەیەکەوە بە رۆحێکی برایانەوە کار بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و پرشنگدارتر بکەین.

هاوکات، قوباد جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دەڵێت:” بەبۆنەی جەژنی ئەكیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی گەلانی كلدانی، ئاشووری و سریانی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، هیوای ساڵێكی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازم”.

جەختی کردەوە، كوردستان شانازی بەوەوە دەكات كە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەكانی تێدا بەرجەستە بووە، بەم مێژووە پڕشنگدارەوە بە دڵنیاییشەوە لە داهاتووشدا بەم جۆرە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا