لەبارەی رادەستكردنی باج و گومرگ بە بەغدا وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، چاوەڕێدەكەن لە 18 تا 25 ی ئەم مانگە بەغداد شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات و دەشڵێت، باج و گومرگ داهاتی فیدڕاڵی نییە و رادەستی بەغدادی ناكەن.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا لیژنەیەكی چاودێری دارایی عێراق لە هەرێمە و وردبینی لە سەرجەم خەرجیی و داهاتەكانی كوردستان دەكات.

وتیشی، دوای دەرچوونی رێنماییەكانی تایبەت بە یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیع، پێویستە لە 18 تا 25 ی ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی دیكەی هەرێم رەوانە بكرێت.

پەیوەست بە داهاتی ناوخۆش، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكرد، هەولێر ئامادەیە تەنها داهاتی خاڵە سنورییەكان بداتە بەغداد و باج و گومرگ و داهاتەكانی دیكە بە یاسا ماف و شایستەی خودی پارێزگا و هەرێمەكانە و رادەستی حكومەتی عێراق ناكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا