ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەک شەممە 9ی نیسان، دەستەیەک لە خەڵکی شاری سلێمانی بەرامبەر ئەو هێرشەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجامدرا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

دەستەیەک لە خەڵکی شاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە، هەموومان لە سەهۆڵەکە شەقامی سالمی شاری سلێمانی کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ کۆدەبینەوە بۆ وەستان دژی ئەم دەستدرێژیانە.

ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، کە هەموو کوشتن و شەڕ و ئاژاوەیەکدا تێیدا حەرامکراوە، بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار و هێرش و پەلامار بۆ سەر کەرامەت و شکۆی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی سلێمانی و خەڵکەکەی دەزانین.

ڕوونیانکردەوە و وتیان، ئێمە وەک دەستەیەک لە خەڵکی سلێمانی بۆ پەرچدانەوەی ئەم هێرشە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بەیەکدەنگ بەرپەرچی ئەم ڕووداوە بدەنەوە و ڕێگەنەدەن دوژمنان بەهیچ پاساوێک شکۆی خەڵکی کوردستان بشکێنن.

جەختیان کردەوە، لە گردبوونەوەکەدا تەنها ڕێگە دەدرێت ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا