پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا دابەشدەکرێت و پارەی سەرجەم کرێکارانی کۆمپانیاکانیش خەرجدەکرێت.

هێرش سەید سەلیم لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاند، “بەسوپاسەوە دوای هەوڵ و ماندووبوونی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی، بەڕێوەبەری بانکەکانی سلێمانی و خەزێنەی سلێمانی ڕەزامەندیان دا و هەر ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا دابەشدەکرێت هاوكات پارەی سەرجەم كرێكاری كۆمپانیاكانیش خەرج دەكرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ژمارەیەک لە کارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن کە تایبەتە بە کۆرۆنا، دژی پێنەدانی هاندانە داراییەکەیان، مانگرتنیان راگەیاند و بایکۆتی دەوامیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا