قوباد تاڵەبانی: رۆژی لەدایکبوونت پیرۆزبێت دایە گیان

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵیادی لەدایکبوونی “هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد” پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە دایکی دەکات.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، “رۆژی لە دایکبونت پیرۆز بێت دایە گیان، ئەو دایکەی پڕە لە شکۆ، ئازایەتی و مەردی. ئەو دایکەی فێری کردم هەرگیز لا نەدەم لە بنەماکانم. ئەو دایکەی فێری کردم خۆشەویستی بۆ ژینگە، بۆ هونەر و کەلتور چەند گرنگن. کە خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان ئەبێت سەروو هەموو خۆشەویستیەکی مادی بێت”.

لە درێژەی پەیامەکەیدا نوسیویەتی، “ئەو دایکەی فێری کردم چۆن نەبەردیەکانی رابردوو ئەبێت پاڵنەر و ووزەبەخش بن بۆ خزمەتی ئەمرۆمان. ئەو دایکەی کە فێری کردم کە هەندێ جار پێویستە عیناد بیت. ئەو دایکەی فێری کردم تەحەمولی رەخنە بکەم و لە هەمانکاتدا رەخنە لە خۆم بگرم”.

وتیشی، “رۆژی لە دایک بوون لەو دایکەم پیرۆز بێت کە زیاتر گوێی ئەدا بە گوزەرانی منداڵ نەک رازی کردنی بەرپرسان. کە سەلماندی ژن ئەتوانێت لە پیاو ئازا تر بێت، لە پیاو بەهێز تر بێت، لە پیاو کاریگەر تر بێت. کە هێز بە ماسولکە و قەبارە نییە…بەڵکو هێزی راستەقینە ئیرادەیە، بنەمایە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو دایکەی فێری کردم کە هەرگیز لە کەسانی ئازا مەترسە بەڵکو لە دووڕوو و کەسانی ترسنۆک و خۆپەرست بترسە. ئەو دایکەی فێری کردم کە باوەڕت بە شتێک بوو کۆڵ مەدە، لەسەر رێی خۆت بمێنە، ئەگەر رێگاکەت دروست بوو سەر دەکەویت، رۆژی لە دایکبونت پیرۆز بێت دایە گیان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا