پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای دەربەندیخان كەسێك كە دەوترێت پێشتر شۆفێری كەسایەتیەكی ئایینی هەرێمی كوردستان بووە و لە ژیاندا نەماوە، یەك ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانی بردووەو هەڵاتووە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو پارەیەی ئەو كەسە بردویەتی، سەرجەمیان بریتین لە پارەی مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و ئەو كەسانەی كە هاتوچۆی مزگەوتیان كردووە و بەمەبەستی قازانجكردن ئەوكارەیان كردووە.
سلێمان سەعید قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دەڵێت: لە سۆشیاڵ میدیا و ناو خەڵكەوە ئەوە هەواڵەمان بیستووە و تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر ئەو بابەتەی باسدەكرێت سكاڵای تۆمارنەكردووە.
پێشتر حاڵەتی وا لە چەند شار و شارۆچەكەیەكی هەرێم روویانداوە دیارترینیان كەسێكە بەناوی سلێمان هەڵشۆیی، كە مەزەندە دەكرێت زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلاری هاووڵاتیانی لابێت.