سەربازگەیەکی تورکیا لە هەرێم موشەکبارانکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا سەربازگەی زیلكانی سوپای توركیا موشەكبارانكرا.

غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا سەربازگەی زیلكان كە تایبەت بە سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان موشەكبارانكراوە.

وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو مووشەك ئاراستەی سەربازگەكە كراون، كە قەبارە و دەنگی موشەكەكان جیاواز بوون لەو موشەكانەی پێشتر ئاراستەی ئەو سەربازگەیەی سوپای توركیا كراون.

باسی لەوەشكرد، یەكێك لە موشەكەكان لە نزیك سەبازگەكە كەوتوەتە خوارەوە و ئەوی تریش لە نزیك لیوای 102 ی سەربەهێزەكانی حەفتای پێشمەرگە كەوتووەتە خوارەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا