وەزارەتی كشتوكاڵ: لە هەوڵدادەبین بۆ هاوكاری كردنی جووتیاران بۆ پێدانی بنەتۆو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتەكەیان هەموو هەوڵێك كە لە توانایدا بێت دەیدات، بۆ هاوكاری كردنی جووتیاران تایبەت بە دابین كردنی بنەتۆو بۆ جووتیاران .

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان كردووە، بۆئەوەی پلانی پێشنیاركراوی خۆیان بنێرن بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لە پێناو دابین كردنی بنەتۆو بۆ جووتیاران.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی : بەرهەمی دانەوێڵە لەمساڵدا دابەزی بۆ نیوە چونكە جگە لەو ناوچانەی كە بەهۆی كەمی رێژەی بارانبارین بەرهەمیان نەبوو، ناوچەكانی دیكەش كە ئاستی بارانبارین تیایاندا باشتر بوو، لە رووی بڕو جۆرەوە لە ئاستی پێویست نەبوو.

روونیشیكردەوە، گەنم یەكێكە لە بەرهەمە بنەڕەتییەكان بۆیە وەزارەتی كشتوكاڵ هەرچی لە توانایدابێت ئەنجامی دەدات بۆ ئاسانكاری بۆ جووتیاران، چ وەكو دابەشكردنی بنەتۆو و چ وەكو رێگەدان بە هاوردەكردنی بنەتۆوی باش لە دەرەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا