پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌فه‌رمی ڕاده‌ستكردنی عه‌ین عیسای به هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا ڕه‌تكرده‌وه.
هه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌فه‌رمی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌ناڕاست وه‌سفكرد، كه باسیان له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕوسیا ده‌كرد، بۆ ڕاده‌ستكردنی عه‌ین عیس به هێزه‌كای ڕژێمی سوریا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوپای توركیا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له‌لایه‌ك، هێزه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشیان دژی هه‌سه‌ده ئه‌نجامدا.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ڕوسیا فشاریان ده‌خاته‌سه‌ر بۆئه‌وه‌ی عه‌ین عیسا ڕاده‌ستی سوپای سوریا بكه‌ن.
پێشتر عومه‌ر ڕه‌حمون، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی “به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان”ی سه‌ر به‌ڕژێمی ئه‌سه‌د به میدیای ڕوسی وتبوو، ڕێككه‌وتن له‌نێوان ڕوسیا و هه‌سه‌ده كراوه بۆ ڕاده‌ستكردنی عه‌ین عیسا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای سوریا له قامیشلۆ هێرشیانكرده سه‌ر ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌سه‌ده، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه‌سه‌ر كورد بۆئه‌وه‌ی عه‌ین عیسا ڕاده‌ستی ڕژێمی سوریا بكه‌ن.