بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان جەخت لە سەربەخۆیی دادگاكان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

‏‎لە دیدارێكدا جەخت لە بەهێزكردنی دەسەڵاتی دادوەری، سەربەخۆیی دادگاكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ كرایەوە و هەردوولا دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ناوبرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رێككەوتنێكی یەكجارەكی و نیشتمانی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوەیەك مافی هەموولایەك پارێزراوبێت و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش رۆڵێكی كاریگەر و ئەرێنی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا