پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵكشانی سێیەمی كۆرۆنا ڕێژەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەكە بۆ نزمترین ئاست دابەزی، باس لەوەشدەكات بڕیاری پێدانی ژەمی (سێیەم)ی ڤاكسین چووەتە باری جێبەجێكردن.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی لەسەر دۆخی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵكشانی سێیەمی كۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەكەمین جار، كەمترین ڕێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن تۆماركراوە لەماوە 24 كاتژمێری ڕابردوو. ئەوەشی خستە ڕوو، تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاكسینیان پێ دەدەین، هەندێك بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێكوپێكی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی 12 ساڵی ڤاكسین كردووە كە جێگای دەستخۆشیە.
باسی لەوەشكرد، هیوادارین ئەو هاوڵاتیانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاكسین نەكردووە بەزووترین كات سەردانی سەنتەرەكانی ڤاكسین بكەن وەك ئامادەكاریەكی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیكراوی ئەم زستانە تاوەكو تووشی نەخۆشی كۆڕۆنا و داخلبوونی نەخۆشخانە و خونەخواستە تووشی مردن نەبن.