مستەفا کازمی پەیامێکی لەسەر هێرشەکەی هەولێر بڵاو کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی هێرشەکە سووربوونی هەندێک لە بەردەوامبوونی لۆژیکی ئاژاوەگێڕی و لێدانی چەمکەکانی دەوڵەت وەردەگێڕێت.

نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەدا، حکومەت هەموو شێوازەکانی تۆقاندنی هاوڵاتیان و هێرشکردنە سەر یاسا و دەوڵەت ڕەتدەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکردوە “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پەیوەندی بە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر پێی ڕاگەیاندووە، هێرش کردنە سەر شاری هەولێر، سووربوونی هەندێک لە بەردەوامبوونی لۆژیکی ئاژاوەگێڕی و لێدانی چەمکەکانی دەوڵەت وەردەگێڕێت”.
لای خۆشیەوە  مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی جەختیان لەسەر گرنگیی کاری هاوبەشی کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لەسەقامگیری و بەهێزکردنی ئاسایش.
شەوی ڕابردوو، لە سەر رێگەی هەولێر _ پیرمام تەقینەوەیەک روویداو زیانی بە چەند ئۆتۆمبیلێكی هاووڵاتیان گەیاندووە و دوو هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا