داعش هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

چەكدارانی داعش لە سنوری باشوری كەركوك و دیالە و خانەقین و دوبز دەستی بەهێرشكردن كردووە، لەئەنجامدا چەكداێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و برینداریش هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە دوبز داعش هێرشی کردووەتە سەر سوپای عێراق و تەقەی لە خاڵێکی هێزەکانی فیرقەی هەشت کردووە، هێرشەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە، تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون،، دەوترێت بریندار هەیە.

لەزانیاریەكاندا هاتووە، ئەو هێزەی هێرشی کراوەتەسەر فەوجی 2ـی لیوای 31ـی فیرقەی 8ـی سوپای عێراقن و پاسەوانی بەنداوی دوبزن، هاوكات ئەو خاڵە بە دووریی کیلۆمەترێک دەکەوێتە باکووری بەنداوەکە.

لەلایەكی دیكەوە شەوی ڕابردوو لە سنووری شاری خانەقین لە ئەنجامی هێرشێکی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، چەكدارێكی میلیشیاکان كوژراوە و چەکدارێکی دیکەش بریندار بووە.

هێرشەكانی چەكدارانی داعش بەتایبەت لەناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێم دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا